سێبەری تەنیاییمان
دڵکەش قادر
وتت:
ژوورێکی چۆڵم بە خاڵێکت ئاوەدان دەبمەوە و نێوانی سێو داگیر دەکەم
هێزی ئێمە هەر ئەوەندەیە
کە چەقۆیەک بخەینە سەر سێبەری تەنیاییمان
رێگاوبان
و: نهژاد عزیز سورمێ
دهیقیژاند! ـــ: دهمهوێ بۆم ڕوون بكهیهوه، دهمهوێ بزانم بۆچی كاری دروست كردنی ڕێگاوبانان بهشێت و شووران دهسپێررێ؟ بهرپرسیارانی ئێمه بۆچی خهوتوون؟! (دهستی بهرز كردهوه و ڕێگای پێشاندام). ـــ: بۆۆ دهرێ! زووكه دهی بڕۆ دهرهوه نامهوێ چیتر بتبینم! بشزانم پێت ناوهته چیاو جهنگهڵان وای له حاڵت. فێڵبازی، بهدفهساڵ. زووكه بڕۆ دهرهوه! منیش هاتمه دهرێ. چ دهتوانم بكهم. بهسهرۆكم وت: ههر كهسێ ڕێگایهكی ههیه پێیدا دهڕوا. ئێستا كه لێم ناگهڕێن چیدی ڕێیان دروست بكهم، خوا دهیزانێ زۆر ڕهنج دهكێشم، چونكه ئهوان نازانن كه هێشتا دهبێ چهندین ڕێگا ههن دروست بكرێن چهندی دیكهش زیادن و پێویسته ببهسترێن.
گەردوون ئاوێنەی کەلتوورە
هاوڕێ نەهرۆ
من دژی تەسەوف نێم لە وێنەی زوهدو مەیل و گرایشی ماسوشی و وێنە پاکەکەی لە وێنەی توانەوە لە نێو دەسەڵاتی باڵا چەشنی دەسەڵاتی باوک کە دواتر درێژ ئەبێتەوە بۆ دەسەڵاتی خۆداوەند وەک فروید ئاماژەی پێ دەکا، تەسەوف لە وێنەی ڕاستگۆیی، لە وێنەی تەرخان کردنی ساتەوەختی ژیان بۆ پەیام و ئەرکی شارستانی بەڵام دژی دیوی پەهلەوانی دەروەشەم کە لە خۆیان ئەدەن و خەڵک ئەترسێنن و ڕاستیەکان لە خەڵک چەواشە دەکەن و دەشارنەوە، دژی بەلاری بردنی خەڵکم.
تف
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بەڵام ئەمە بەری پێ نەگرت. دیسان لەسەر قاچەکانی هەڵتروشکایەوە. لە دووای ئەوەی یەک دوو تفی لەسەر جێ دەمی مێشەکە رۆکرد و بە قایمی خوراندی، چووەوە سەر کێری. تف رووی لە کەمی کردبوو. یەک دوو جاری تر، بە دژواری بڕێکی کەمی لەدووای هەڵمژینی زمان و مەڵاشووی رۆکردە ناو مشتی. بگرە یەکیان وەک لیکێکی کەم بە لێویا چەسپی. هەوا گەرم بوو و، زوو زوو بەری دەستی وشک دەبووەوە. دەمی بەتەواوی وشک هەڵگەڕابوو. لەوەی کە مێشەکە نەیهێشتبوو رەحەت بێ، تەواو رقی هەستابوو. دەنگی هەڵبڕی و، بەو دانەیان وا لە پێش ئەوانی ترەوە روو لەم دانیشتبوو، گوت:
ئاوڕێکی خێرا لە تەندووری ژنانە
خەبات رەسووڵی
بێ گومان تا هەنووکە لۆژیکی عەتاکان لە دنیای ڕاستەقینەشدا کەمی کارەسات لێ نەکەوتووەوەتەوە و ئەردەڵان زۆر بە باشی توانیویەتی دۆخی دەروونی ئەم چەشنە کارەکتێرانە وێنا بکات. زمانی نووسینی ڕۆمانەکە یەکجار بەهێزە و دەکرێ وەک نموونەیەکی بەهێزی زمانی نووسینی کوردی سەیر بکرێت، بەڵام ڕۆمانەکە بێ کەموکووڕی نییە و نووسەر لەباری پلۆتی بەسەرهاتەکەوە تووشی کێشە بووە و زۆر جار خوێنەر هەست بەوە دەکات ئەم ڕۆمانە لە ماوەیەکی دوورودرێژدا نووسراوە و هەموو جارێ کە نووسەر هاتووەتەوە سەر نووسینەکەی، سەیری نووسینەکانی پێشووی نەکردووە.
تواندنەوەی تاک لە نێو وەهمی کۆدا
هاوڕێ نەهرۆ
زانایەکی کۆمەڵناسی ئیراقی وەک دوکتور عەلی وەردی لە پەرتووکی کەسایەتی تاکی ئیراقی باسی دووفاقی ئەکا سەرەتا لە کەسایەتی جیهانی بە گشتی دواتر لە کەسایەتی تاکی ئیراقی، بۆ نموونە دەڵێ کەسایەتی تاکی ئیراقی لە نێوان قوناغی شوانکاری و قوناغی شارستانی لە نگەری گرتووە، تەنانەت لە پەرەگرافێک دا باسی شیزوفرینیا لە کەسایەتی ئیراقی دەکا.
پیاو
شەهلا نووری
صفحه9 از431