ئەدەب و رازی کات
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەتوانین بە جورئەتەوە بڵێین ئەو ئەدەب و هونەرەی نەتوانێ هاوکات لەگەڵ گرینگی دان بە رووداو، ئاورێکی قووڵیش لە کات بداتەوە، نوواندنەوەی رووداو تێیدا رووکەشیانە دەبێ و بینەری بەرهەم یاخود خوێنەری بەرهەم ناگرێ و نایورووژێنێ. کەواتە ئەدەب و هونەر، هەمیشە بە جۆرێک لە جۆرەکان هەڵگری مانایەکی فەلسەفی و قووڵ لە 'کات'ن، چ بە ئاشکرایی و چ بە شاراوەیی.
مێروولە و کلۆ
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ئەوەندەی پێنەچوو زستان هات. شەو و رۆژەکان ساردهەڵگەڕان و کەم زیندەوەر لە هێلانە و کولانەکانیان دەچوونەدەرەوە. لە کاتێکدا مێروولەکە بەقەدەر خۆی خواردنی هەبوو و بە بێ هیچ کێشەیەک زستانی بە کۆتایی گەیاند، کلۆکە خواردنی بۆ پەیدا نەدەبوو و هەمیشە برسیەتی دەکێشا.
هیومانیسم و ژینڕوانگە دونیاییەکانی تر (١٠)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەلەم
ئەم رەوتە بە چاک و خراپ خاوەن شوێنێکی ناوەندی بوو. چاکەکەی ئەوە بوو توانی یارمەتی ئەو بدات گەلێک خێو لە دارستانی زانست لە رێگای ئەقڵانیەتەوە راوەدووبنرێ و، خراپەکەیشی ئەوە بوو خاوەنی وردبینی و مەرجی پێویست بۆ راڤەی قووڵ نەبوو. بەڵام بەهەرحال پوزیتیڤیسم شوێن پێی قووڵی لە دووای خۆی جێهێشت، بە تایبەت لە زانستدا.
رەنگەکان ئەو ساڵانە بەجێمان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە نیوان قسەکانی من و دایکمدا زوو زوو کامێراکە دەگەڕایەوە سەر ئەو پیاوەی وا وتووێژەکەی دەکرد و ئەویش هەوڵیدەدا بە باسکردنی دۆخی خراپی ئێمە و ناردنی پەیام بۆ خەڵکی و داوای یارمەتی لێیان، پێیان بڵێ کە نیشتمان چەندە دەتوانێ بە بەزەیی بێت ئەگەر لەبیرمان نەچێ دەرگاکان بکوتین! یەکیان وتی "رەنگەکان ئەو ساڵانە بەجێمان!"
چوار نامەی پەرەسێلکە
سۆران محەممەد
(!ئازادی و نان)
برنجەکان
ڕۆمەکەنە نێوی زەریا
لە رۆژهەڵات
میللەتێکی تێدا دەژێ
بێ ئازادی،
برسی دەنوێ!
پەنجەرەیێکی خامۆش
لە فارسییەوە: نەژاد عەزیز سورمێ
له دهروونی ماڵهكهی ئێمه
ههناسهی گهرم وگوڕ نییه
له دهروونی ماڵی ئێمهدا
ساردی لێک جودایی ههیه.
هیومانیسم و ژینڕوانگە دونیاییەکانی تر (٩)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
میتۆدەکان ئەمانەن: سەیری هەموو بەشەکانی بابەتەکە دەکەین، هەوڵدەدەین هەموو فاکتەکان کۆبکەینەوە، بە پێداگرتن لەسەر بۆچوونی خۆمان لەگەڵ ئەو خەڵکانە قسەدەکەین وا رایان پێچەوانەی رای ئێمەیەو، لە کۆتایشدا ئەو فەڕز و بۆچوونانە دووردەخەینەوە وا پێمان وایە لەگەڵ بابەتەکە نایەنەوە. ئەمە ئەو میتۆدەیە وا زانست بەکاری دەبا و بینای خۆی لەسەر بونیات ناوە.
صفحه237 از417