رۆژێک پێکەوە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەوەی وا منداڵترە، دەستی دەکا بە کەپری چاوەکانی و هەوڵدەدا تا چاو بڕدەکا لە دیمەنەکەی بەردەمی خۆی بڕوانێ. یەکەم جارە دەگاتە ئێرە و لێرەوە سەیری سروشت دەکا. هەموو شتێک چەند کتوپڕ جۆرێکی تری لێدێت. بێکۆتایی وەک رۆحێکی سامناک و لە هەمان کاتدا سەرنجڕاکێش بە دەروونیدا دەچێتەخوارەوە. ئەوی تر دەڵێ چۆنە، ها پێت چۆنە… خۆش نیە… جوان نیە؟ ئەم جارێکی تر چاو بە دیمەنە بێکۆتاییەکەدا دەگێڕێتەوە. ئەوسا بێ ئەوەی جواب بداتەوە تەنیا لێی دەڕوانێ. ئەویش کە وەک بڵێی بۆی گرینگ نەبووە وەڵامی بدەنەوە یان نا، بە دەنگی بەرز دەڵێ مەحشەرە… مەحشەر! من کە قەت لێی تێرنابم! گەر بە من بێت هەر ئا لێرە لەسەر ئەم بڵینداییە خانوویەک درووستدەکەم و، بۆ هەمیشە لێرە دەژیم. چی لەمە خۆشتر!
چاوخشانێک بە مێژووی ئەدەبی منداڵان لە ئینگلتەرا
رەزا شوان
رەگ و ریشەی ئەدەبی منداڵان بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە. لە سەرەتای سەردەمی ئەدەبی منـداڵانـدا، کـتێبی تایبـەت بە ئەدەبی منـداڵان نەبـوو. بە پێـشکەوتنی مرۆڤ لە هەمـوو بوارەکانی ژیاندا، ئەدەبی منداڵانیش لە هەموو جیهاندا، گەشەیکردن و پێشکەوت و بـوو بە لـقـێکی سـەرەکی لە ئـەدەبی گـشـتی و بە ئەدەبێـکی تایبـەت بە منداڵان. لە نووسینێکی پێشترمـدا، باسی مێژووی ئەدەبی نووسراوی تازەی منداڵانمان کـردووە کە لە سەدەی حەڤـدەمـدا، بۆ یەکـەم جـار لە وڵاتی فەرەنسادا سـەری هـەڵـدا.
ئیتر قەدەغەیە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
حەمامەکە هەر هەمان بوو. لە حەوت رۆژی حەفتەدا شەشی هی پیاوان بوو و، رۆژێکیش بۆ ژنان. چەند خەڵوەت دەهاتە بەرچاو. نە دەنگی قاو و قیژ و، نە تەقە و رەقەی جامۆڵکە و، نە شڵپ و هووڕی بێ پسانەوەی ئاو. تەنیا مشت و ماڵی کیسەکێشەکە جاروبارە کە دەیکێشا بە شانی مشتەرییەکەیدا دەنگی دەدایەوە. منداڵیش نەدەبینرا. کیسەکێشەکە، کە زۆر میهرەبانانە لەگەڵ باوکم دەدوا، هەر دووکمانی شۆرد. پاشان لە نمرەیەکدا ئاومان بە خۆماندا کرد. لە کۆتاییدا حەمامچییەکە دوو فۆتەی بۆ باوکم هێناو، خاولییەکیش بۆ من. فۆتەیەک بە شانیدا و ئەوی تریش بە ناو قەدیدا. من کە یەکەم جار بوو ئەو هەموو جەستە رووتەی پیاوانم دەبینی، لە تەواوی ماوەی حەمامەکەدا تەنیا لەوانم دەڕوانی و زۆر ئاگام لە شتی تر نەبوو. حەمامی پیاوان چەند بێدەنگ و جەستەیشیان چەند تووکناوی و ناشیرین دەینواند!
كهناڵه ئاسمانییه كوردییهكان
نهژاد عزیز سورمێ
ئهم ڕووكارانهیش كه دێنه گۆڕێ بۆ بێ ئومێد كردن نییه بهقهد ئهوهی بۆ لێڕامان و لێكدانهوهی ئهو ڕهههندانهیه كاریگهریی سنووربڕی تهلهفزیۆن بهسهر باری فهرههنگی و كۆمهڵایهتیمانهوه ههیه. مهسهلهكه ترسی ناوێ، ڕووبهڕووبوونهوهی دهوێ. ئایا چۆن دهتوانین ئهو وتاره بخهینه ڕوو ڕهنگڕێژی واقیعی ڕاستهقینهی خۆمانه. لهكام ڕێگهوه دهتوانین ببین بهكانگهی فهرههنگێكی ڕهسهن و هاوچهرخ، كه مرۆڤی كورد به وهچه جیاجیاكانییهوه خۆی تێدا ببینێتهوه. بهتایبهتیش لهڕووی ههموو ئهو لایهنانهی بهویست بێ یا به نهویستی هاتوونهته بازاڕی كهناڵه ئاسمانییهكان كه ئهمڕۆ بێ هیچ بهرگرێك ڕووبهڕوومان دهبنهوه.
ديموكراسى پەڕلەمانى (نوێنەرایەتى) و شورایى
لالە ئەحمەد
دیموکراسى و دیموکراسى پەڕلەمانى هاوتایە لەگەڵ دەوڵەتى چینایەتى، کارى بەسەر ماهیەت و کارکردى دەوڵەتەوە نییە و هاوتا نییە بە یەکسانى و ئازادى. لە یۆنانى بەر لە زایین پەڕلەمان و دەوڵەتى دیموکراسى پەڕلەمانى هەبوو، بەڵام ژنان و کۆیلەکان بۆیان نەبوو نەخۆیان بەربژێر بکەن و نەدەنگیش بدەن، مافى دەنگدان و خۆ کاندیدکردن تا نزیک بە ناوەڕاستەکانى سەدەى بیست لە هەندێک وڵاتى ئەوروپى خاوەن پەڕلەمان و دیموکراسى لیبڕاڵانە بە نان نەدرابوو، دواییش کە مافیان پێدرا بە خەباتى ژنان و پیاوانى ئازادىخوازبوو نەک بەخشیشی دیموکراسى لیبڕاڵی و پەڕلەمانى. لە هەر کوێ دیموکراسى پەڕلەمانى و لیبڕاڵى هەبوو نایەکسانى و نادادپەروەرى هەیە. کۆمەڵگاى سەرمایەدارى و کۆمەڵگەى چینایەتى هەیە. هەر لە بەر ئەوە ((دیموکراسى چوارچێوەیەکى یاساییە بۆ پرۆسەى بڕیاردان نەک شێواز و پێوەرێک بۆ ناوەڕۆکى خودى بڕیارەکان)).
چەمکەکانی گومان و پرسیار و پارادۆکس (٢)
ناڵە حەسەن
بەر لەوەی باسی ناوەڕۆک و فۆرم و زمانی ئەم دەقە شیعرییە بکەین دەبینین، تایتلی شیعرەکە پارادۆکسێکە و هەمدیسان دوالیزمێکی دژبەیەک، ململانێیەک لەنێوان ژیان و مەرگ، وەک ئەوەی هەموو دەقە شیعرییەکانی ئیمان بە قەڵەمی ئەم پارادۆکس و ئەم ململانێیەی نێوان ژیان و مەرگ نووسرابن. یان بە ئاگری ئەم پارادۆکسە گەش ببنەوە و جوانتر دەربکەون، هەروەک و بینیمان لە زۆربەی شیعرەکانی (گومان و پرسیار و پارادۆکس و هاوکات یاخیبوون)یش، هاوتەریبن و بەشێکی سەرەکین لە پێکهاتەی شیعری ئەو شاعیرەمان.
French sound engineer
French sound engineer
Paul-Antoine Patin
By Azad Karimi
I covered about twenty additional concert recordings during this internship, and when I left school, I stayed on the radio for two more years and became a colleague and friend of Mr. Wau Tier who had meant so much to me. Recording concerts for public service radio taught me in particular how to be efficient, because on the radio, we often have a maximum of two hours to deploy the equipment, make a soundcheck, and it has to sound right away, you've one chance. Regularly, the recorded concert is also live broadcast on the radio.
صفحه26 از417