رۆمانی پۆستمۆدێڕن
هەروەها دەکرێ ئەم کتێبە سەرچاوێکی باشبێ بۆ رەخنەگران و قوتابیانی زانکۆ و خوێنەرانی رۆمان بە تایبەتی و کتێبخانەی کوردی بەگشتی، چۆن لەم چەند ساڵەی دواییدا خوێنەر بەلێشاو خووی داوەتە ڕۆمان خوێندنەوە، بەبێ ئەوەی ئاگاداری بنچینەی هونەری ڕۆمان و ڕۆمانی پۆست مۆدێرن بن.
سەردەمى گریانى بەلقیس، سەردەمى گریانى هەموومان
محەمەد تەها حوسێن
بەغدا لەم ڕۆمانەدا هەم ڕاستیە و هەم بەکاربردنێکى میتافۆڕیانەشە، ڕاستیە چون عەشقێکى بێ ئاکامى تیا ڕوودەدات و کۆتاییەکەشى خۆکوشتن و خنکانێکە هەرگیز جارێکى تر نابنەوە ئەو دوو پەپوولەیەى دەست لە ملانێى یەکتر بوون.
دوو وەرگێڕانی توانا ئەمین چاپ دەکرێنەوە
یەکەمیان هەڵبژاردەیەکە لە جوانترین کورتە شیعری بیانیی و دووەمیان بریتییە لە هەڵبژاردەیەک لە شیعر و چیرۆک و کورتەی فەلسەفە و گفتوگۆکانی بیرمەند و عاریفی بەنگالی ڕابیندرانات تاگوور. تاگوور، یەکەم نووسەری ئاسیاییە کە خەڵاتی نۆبێڵی وەرگرتووە و کتێبەکانی بۆ نزیکەی سەرجەم زمانە زیندووەکانی جیهان وەرگێڕدراوە.
مانگاقەشانی ژێر درەختەکە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
راستییەکەی ئەوە بوو شوانەکە هاتبووە سەر ئەو رایەی کە ژیان بریتییە لە هەندێک بڕیار و بەس. ئەو بڕیارانەی وا تەنیا جیاوازییان لەوەدایە هەندێکیان دەگەنە ژیانێکی درێژ و هەندێکێان ژیانی کورت. هەندێ دەبنە مانگا قەشان و هەندێ گوێرەکە.
فەیسبوك ماڵە یان مان؟
هاوبیر هەورامی
گەر لای هەندێك فەیسبوك هۆکارێکی مان بێت و لەوێوە هەناسە بدات و بەرهەمەکانی پەخش بکات و لە زۆرانبازیە جیاوازەکانی ژیاندا بڵێت ئەوە منم و هێشتا ماوم و ئەمەش راو بەرهەمەکانمە، ئەوا بۆ هەندێکی تر زیاتر خاوەندارێتی و شانازی و جوانکاری و خۆنواندنە.
دێهاتیی میهرەبان
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
شەو، سەعاتی حەوت مێرخاسەکە گوێی لێبوو کەسێک لە دەرگا دەدا. خاوەن ماڵ دەرگای کردەوە و ئەوسا کەسێکی بینی بە جل و بەرگی دەوڵەمەندانەوە خۆی کرد بە ژوورێدا و داوای کرد خاوەن ماڵ قەرزەکانی بداتەوە.
چاویلکەکەی هێمن
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بە پێچەوانەی دێڕەکەی مام هێمن، چاویلکەکە یارمەتی چاوەکە دەکا بۆ ئەوەی بتوانێ باشتر بڕوانێ و چاوە جوانەکان بە پێچەوانەی کزبوونی چاوی پیریی تەمەن ببینێ! بەڵام شاعیر بۆ هێنانەوی قافیە، راستی و درووستیی مانا لەبیردەکا و گوێی ناداتێ!
صفحه268 از419