بڕوا بۆ ئایین و، دونیا بۆ زانست
فەڕۆخ نێعمەتپوور
گالیلە بە داواکەی خۆی لەمەڕ قبوڵکردنی ئایدیای کپلەر لە لایەن کلیساوە، بێگومان پشت ئەستوور بوو بە مێژووی ئەم ئایینەوە. ئەوەیکە مەسیحییەت لە رەوتی مێژوودا توانیبووی خۆی لەگەڵ بیرمەندانی وەک ئیفلاتون و ئەرەستودا بگونجێنێ. گالیلە لەوە تێگەیشتبوو کە جیاوازیی نیوان بڕوا و زانست، دەرفەتی بۆ زۆر بوار رەخساندووە کە مرۆڤە ئایینییەکان دەتوانن کەڵکی لێوەربگرن.دەریا
رەسوڵ سەفەریانی
هەستێکی ناخۆش دەروونمی پڕکردبوو. خۆم بە سەرباری دایکم دەزانی. بیرم لە خۆکوشتن دەکردەوە، بەڵام هاوکات سیمای خەمبار و تەنیای دایکم دەهاتە بەرچاوم کە پاش من چی بەسەر دێت. بۆیە سەرەڕای ئەوەی چەند جار پلانی خۆکوشتنم داڕشت بەڵام بیری دایکم بەری پێگرتم.دوا نامەی ڕیچارد براتیگان
لە ئینگلیزییەوە: سۆران محەمەد
سەرەتا ریچارد داوای لە من کرد ببمە خۆشەویستی، بەڵام من بە شێوەیەکی رۆمانتیکی نەمدەڕوانیە ئەو- خۆشەویستان و هاوسەران رەنگە لە یەک جودا ببنەوە، بەڵام براو خوشک پێکەوە دەمێننەوە لە سەرتاپای ژیانیاندا، ئێدی پێم گوت ئەی بۆ نەبینە خوشک و برا؟ ئیتر ئەویش دوای ئەوە بانگی دەکردم خوشکەکەم... "چەقۆم لە پێنووس خۆشتر دەویست
غەمگین بۆڵى
ئێستا دوای ئەو هەموو ساڵە حەز بە گەڕانەوەیەک دەکەم و هێزێک لە ناوەوەمدا پاڵ بە هەموو یادەوەرییمەوە دەنێت بۆ خوێندنەوەی یەکەمین کتێب و عاشقبوونەوە بە یەکەمین ئافرەت. ئاخر ئەوانە لە یادەوەریی مندا بە سەوزیی ماونەتەوە، گەڕانەوەشم بۆ لای خوێندنەوەی یەکەم کتێب و عاشقبوونەوە بە یەکەمین ئافرەت، گەڕانەوەیە بۆ بەرائەت.پێوهندی کریسمهس بهفهرههنگی کوردهوه (٢)
رەسووڵ محەمەدی
چۆنییهتی پهرهسهندنی ئایینی میترا بهرهۆ وڵاتانی ئهورووپی، بهتهواوی روون نهبووهتهوه. بهڵام بۆچوونی زاڵ ئهوهیه که دهڵێ : کاتێ که لهشکری ئهسکهندهری مهکدوونی هێرش دهکاته سهر ئێرانی ئهوکاته، واته له کاتی دهسهڵاتداری شای هێخامهنشی (دارای سێههم)، لهگهڵ ئایینی میترا ئاشنا دهبن.ئەمەش منداڵی ئەم سەردەمە
قادر نیکپوور
دایکم دەڵێ بە منداڵی زۆر گریاوم. من منداڵێکی کز و زەرد و لاوازم، لەگەڵ ئەوەش زۆرجار قەڵس و تووڕە و بێوازم. کەس گوێ لە قسەکانی من ناگرێت، بۆیە دەردی دڵی خۆم لای تۆ باس دەکەم. دەڵێم بەڵکو کەمێک دڵم سووک بێتەوە. خۆ راستە، بەڵام چ فایدە؟ برا گەورەکەم و برا بچووکەکەم وەک خۆی لێدەکەنەوە.کورد و سیاسەتى عەقڵ
محەمەد تەها حسێن
لە سیاسەتى کوردیدا هەمیشە هۆکار و ئامانجەکان تێکەڵى یەکتر بوون و هەر ئەمەشە هەروەک (ماکس شیلەر) دەڵێ مایەى هەڵوەشانەوەى متمانەى کۆمەڵایەتی و لاوازبوونى شیرازەى پەیوەندیە نەتەوەیى و کۆمەڵایەتیەکانمانن.ئایدیاکان و بزەی درۆیینە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەتوانین بڵێین ئایدیاکان بەجۆرێک وەک یادەکان وان. لەوێن. تەنیا ئەوەیکە ئێمە دەبێ بڕیاربدەین و بچینەوە لایان. ئەوسا هەست بە نەگۆڕیی ژیان دەکەینەوە. هەست بە گەنجیەتی خۆمان. ئەوەیکە ئێمە هەر ئەوەی جارانین ئەگەرچی پێستمان گنجی تێکەوتووە و سەرمان ماش و برینجی هەڵگەڕاوە. لێرەدا بزەیەک دەمانگرێ، بزەی گەنجیەتی! ئەگەرچی درۆیین!صفحه288 از417