چیڕۆك نەناسەكان لە چیڕۆك دەدوێن
سەدیق سەعید ڕواندزی
نووسەرێك كە سەرەتایترین زانیاریی لە بارەی بابەتێكەوە نەبێت، چۆن ڕێگە بە خۆی دەدات لە بارەی ئەو بابەتەوە بنووسێت و سەدان خوێنەری سادە و ساویلكە، كە ڕەنگە مەبەستیان بێت شتێك لە بارەی چیڕۆكەوە بزانن، بە هەڵە داببات. چیڕۆك، لە ئەدەبیاتی هەموو گەلاندا، ژانرێكی هونەری نوێیە و جیاوازە لەگەڵ چیڕۆكی میللی و فۆلكلۆری، كە هەڵگڕی دوو ناو و شوناسی جیان. چیڕۆكی میللی و حیكایەتی فۆلكلۆری و داستانی مێژوویی لە شێوەی گێڕانەوە، هەزاران ساڵە هەن، ئەمانە جیان لەگەڵ چیڕۆك بەمانا هونەریی و مێژوویی و ئستاتیكیەكەی.
سەربڕین
فەڕۆخ نێعمەتپوور
هەرچیم کرد و کۆشا، سوودی نەبوو. دایکم لێم مۆڕدەبووەوە و، دەیگوت رۆڵە تۆ چووزانی، تۆ هێشتا منداڵی و ئاگات لە دونیا نیە، دەیگوت تۆ نازانی کە ئەم حەیوانە بەستەزمانانە بەجۆرێک بە شتە نهێنییەکانی ژیان و خڵقەتەوە گرێدراون و بۆیە پێش لەئێمە ئاگاداری دەبنەوە. تەنانەت نموونەیەکیشی هێنایەوە و، گوتی کە ‘خا نەهیە’ی دراوسێیان گێڕاویەتییەوە پێش ئەوەی شەڕی نێوان ئێران و ئێراق هەڵگیرسێ، هەر بەو شێوەیە کەڵەشێری خزمێکیان بەنیوەشەو خوێندوویەتی و کەچی سەریان نەبڕیوە و هەفتەیەکی پێنەچووە شەڕ هەڵگیرساوە. گوتی ئەگەر سەریان ببڕیایە، ئەوا بۆ ماوەی هەشت ساڵ ئەو شەڕە دانەدەگیرسا و ئەو هەموو خەڵکە بێتاوان و بێگوناحە تیانەدەچوون!
وچانێک بەدیار...
ئا: عەلی حەمەڕەشید
گرنگی ئەم پڕۆژەیەش لەوەدایە زۆربەی زانیارییەکان لەلایەن خودی کەسەکەوە (ئەستێرەکەوە) بە نامەی تایبەت بۆ مامۆستا نێردراون لەسەر داوای خۆی، کە بە سەرچاوەیەکی راست و دروست ئەژمار دەکرێت، دواتر مامۆستا نەجمەدین هاتووە خۆی زانیارییەکانی جارێکی تر داڕشتۆتەوە، هەروەها لەگەڵ زانیارییەکانیشدا کۆمەڵێک وێنەی کەسەکە بە جیا و لەگەڵ نووسەر و شاعیر و هونەرمەندانی تردا دانراون کە ناوەکانیشیان لەژێر وێنەکاندا نووسراون.
مهرگ له (بسفۆر)ێدا
و: نهژاد عزیز سورمێ
دوای تۆ
مەرگ و جودایی لە ئەستەمبۆڵێ
گەمەی چاولەڕێی هەڵخەڵەتاوی دەكرد
( مننەوەر) شووی كردەوە و ڕۆیی
ئەوانی دیش پردەكانیان سووتاند
(گەڕان ١٤)
ناڵە حەسەن
ئازادیش ڕووناکییەکی نارنجی نوورانییە
لەنێو ئاوێنە ئاوییەکەی بووندا
لەگەڵ دەرکەوتنی
جووڵە و ژیانی مرۆڤەکان
ئاکتیڤ و گەش و ڕۆشن دەکاتەوە!
سایکۆلۆژیا لە نێوان...
هاوڕێ نەهرۆ
یونگ شارەزایی هەبوو لە ئەفسانەکانی کۆنی ئاینی و سیمبولەکانی، یونگ لە بەرانبەر سێ خاڵبەندییەکەی فروید کەسایەتی یی دابەش کرد بۆ پەرسوناڵا بە واتای دەمامک هەروا کەسایەتی سێبەر و ئەنیما، بەشی مێیەنە لە پیاودا. هەروا ئەنیموس بەش نێرینە لە ئافرەت دا، یونگ پێ وا بوو کە مرۆڤ دەچێ بۆ شین و شایی کەسایەتی دەمامکدار بە کار دەهێنێ کە بگونجێ لەگەڵ ئەو شوێن و کاتە.
زیندان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
زیندان وەک لەسەرەتادا خۆی دەنوێنێ، ئەوەندەیش ترسناک نیە. بۆیە دێمە سەر ئەو رایەی کە بۆ ئەوەی دڵ و دەروونێکی وەک فلیکس پەیدا بکەی، دەبێ چەند جارێک بتگرنەوە و بچیتەوە زیندان. ئاخر زیندان و، چۆنیەتی وەڵامدانەوەی بازجووەکان و خۆبینینەوە لە چواردیوارییە تەنگ و تەسکەکان ئەزموونی دەوێ. دانی پیادەنێم کە ترسابووم، هەڵبەت نەک ئەوەندە کە لەو دەرگایە دیسان زۆر خێرا بێمەوە دەر، یاخود ئەوەندەیش خۆڕاگر کە لە هەمان یەکەم چرکەوە بە هاورێ ترسنۆکەکەم بڵێم خۆڕاگر بە هاوڕێ، خۆڕاگر!… ژیانی ئەوەی ناوێ!
ئێوارانە ٦٢
سەردار جاف
جێ ژوانی ئێوارانم سەرەولێژە
مەگەر خودا فريادڕەس بێ
دەنا لە نێو پەتووی مەرگ
ئاوازی خاڵخاڵۆکەی شين دەڵێمەوە
صفحه6 از417