چـۆن بـوم بە هـاوڕێی پەرتـووک
رەزا شوان
زۆر سوپـاسی زارای هـاوڕێـم کـرد. مـنیـش چـاوم لـێیکـرد و لە ژورەکـەی خـۆمـدا، پەرتـووکخانەیەکی جـوانم دانا. بە کۆمەڵێک پەرتـووک و گۆڤاری منداڵان رازاندمەوە. تا دێت ژمارەی پەرتـووکەکانـم لە زۆربوونـدان. ئێستا کە لە پـۆلی شەشـم. لە وانـەی داڕشــتـندا، لە دوای زاراوە، مـن دەسـت هـەڵـدەبـڕم. راسـتەوخـۆ بە زاری لەسـەر بابەتەکـان قـسەدەکـەم. لە هـەمـوو وانەکانیشـدا پێشکەوتـووم.
شاعیر ستار ئەحمەد و مانفێستی مەرگ!
لەتیف بێوار
وەك ئەوەی بڵێت: منیش وەك باران بێزارم لە ستەمەکانی سەر خاك، لە کوشتارو کاولکاریی و ناقۆڵلاییەکانی مرۆڤ، منیش وەك ئاو سەرچاوەی ژیانم بەڵام کە ئاو نەما هەموو شتێك رەنگی مەرگی لێ دەنشێ و ئیتر هیچ حەزناکەم بژیم بۆ نووسینەوەی تراژیدیاو ناسۆرییەکان و مەرگەکان،ئێمە زیندوو کوژی مردوو پەرستین، ئەمەیە شاعیری دڵی بابەگوڕگوڕ جاڕی مەرگ دەدات و کەس راناچڵەکێنێت، بەڵێ لە دوای ئەم هەموو قەیرانانە هێشتا زۆری ترمان لە پێشە، بەڵام هەرگیز لێوی وشکی منداڵە تینووەکان لە بیر ناکەم کە لەم شیعرەدا جێیان نەکەمەوە
شاید سگی بخرم
فرخ نعمت پور
و من هی تصویر سگ توی کلەام گندە و گندەتر می شد. دیگر از آن سگ ملوث، نازنین و کوچکی کە آن شب برگشت از خانە آننا از آن اسم بردە شدەبود، چیزی باقی نماندە بود. و هی تصویر سگهای قدیمی: سگ چوپانە، سگهای سم خورانیدە شدە دوران بچگی و زوزەهای سهمناکشان در ذهن و خاطرە من بزرگ و بزرگتر می شدند.
سروت و سیمبول و ئایکۆنی ژمارە ٤٠
ئەحمەد رەزا
ئەم دوو وێنەیە خاڵی هاوبەش و لێکچوویان هەیەو لەگەڵ ئەوەشدا هەر یەکەیان لە دۆخێکی جیاوازدان. لێرەدا دوو وێنەی جیاواز لە بارەی ڕوودانی کارەساتەوە هەیە. یەکەمیان ڕوودانی پەڵەو تەنیاییە بێ فریادڕەسەکەی مێروولەیە، کە پێشتریش بە هۆی بۆنکردنی پەڵەوە ئەزانێت بارانی پەڵە ئەیبات و بە ناچاریش لە دەرکی شارەکەدا، یان جێماوە، یان ناچارە، لە هەردوو بارەکەشدا شتێک بە هانایەوە نایەت. لە وێنەی دووەمیشدا کە وێنەی سروتەکەیەو کاتێ گۆرانیبێژێک/ سەرکردەیەک دەنگی ئەنووسێت، باڵندەی چلئاواز پێی ڕائاگات.
سروود وەک فاکتەری دنەدان
سەردار جاف
سروود هاندان و دنەدانە بۆ گەیشتن بە شەهادەت و سەرفیرازی لە پێناو نیشتیمان و نەتەوە و ئایین کەچی لە بەرامبەردا گۆرانی هاندانە دنەدانە بۆ ئەوین و دڵداری و عیشقی خۆشەویستی نێوان دوو رەگەزی لە یەک جودا کە کۆتاییەکەشی گەر بە یەکگەیشتن بێت بە پرۆسەیەکی سیکسی کۆتایی پێ دێت. گۆرانی لە سەردەمی ئاشتەوایی و خۆشگوزەرانیدا پەرە دەسێنێت و لە کاتی جەنگەکاندا مردنی جاڕ دەدرێت، کەچی سروود لە جەنگ و شۆڕش و راپەرین بست بە بست باڵا دەکات و لە ئاشتیدا مردنی جاڕ دەدرێت.
تامەزرۆیی
فەڕۆخ نێعمەتپوور
هەناسەی سواردەبێ. کات دەست دەخاتە بینەقاقای. دەیگووشێ. وەک دێوەزمە سوار سینگی دەبێ. گەر هەوای فێنکی دەرەوە هەڵنەمژێ، دەخنکێ. نەک لە ترسی مەرگ، بەڵکو لە حەزی بەردەوامیی خەیاڵ بەپەلە دەرگای باڵکۆنەکە دەکاتەوە و دەچێتە دەرەوە. چەند هەناسەی قووڵ بەپەلەپەل لەسەر یەک هەڵدەمژێ. جەستە بەرەبەرە ئارام دەبێتەوە و، هەناسە ئاسایی. دێوەزمەکە وندەبێ. لە باڵکۆنەکەوە لە دیمەنەکەی بەردەمی دەڕوانێ. تا چاو بڕدەکا هەورێکی روون ئاسمانی داگیرکردووە. سرتە چییە لە هیچ شوێنێکەوە نایەت.
نۆرەی نانەوایی
موحسین ئەمینزادە
کابرای گونک بەدەست کە بێدەنگ نەدەبوو، خەریک بوو قسەبکاتەوە کە پیاوێک بە پەڕۆیەکی سەوزەوە هات و بە سڵاو لە جەماعەت بە دووای ئاخر نەفەر کە من بووم گەڕا. فریای جوابی سڵاوی ئەویش کەوت و، وتی: من ئەوانە نازانم هەر کەس بە نوبەتی خۆی چەندی دەوێت دەیدەمێ، بۆیشم گرنگ نیە هەینی یا رۆژی ترە، گرنگ ئەوەیە هەویرەکەمان تەواو بێت و، نەترشێت.
صفحه21 از417