گیاندارێکی ماڵەکی
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
لە بن پیرەدارێکی ماوکوسی ئەو باخەدا، جێی خۆی خۆش دەکرد. لە نێو ئەو گەڵا رژاوە گەرمانەی بەر تیشکی خۆر، چوارپەلی لێ درێژ دەکرد، هەناسەی قووڵی هەڵدەکێشان و شوێنە ئاڵۆشەکانی لەشی بە چنگ دەخوراند. کە شەویش دەهات دەگەڕاوە ژێرزەمینەکە، لەسەر تەلیسە خەڵووزان لێی دەخەوت. جاروباریش لە راڕەوی ژێر چێشتخانەکەدا تا دوور دەڕۆی بۆ وەی لە سەر خەلووزە گەرمەکانی نێو سندووقی خەلووزەکە لێی پاڵکەوێ. ئەم گیاندارە ئابەم جۆرە لێرە دەژیا.
روانین لە دەرەوە
محەمەد نەبى
زۆرن ئەوانەى لەناو خۆیاندا گیریان خواردووەو بە یەک چاوى یەقین و لەیەک گۆشەوە و بەهەمان پێوەر دەڕوانن، یەک شێوەى بیرکردنەوەیان بۆ هەموو شتێک هەیە و ئەیگشتێنن بۆ هەموو دیاردەکان، لێرەوە ئەمە جگە لە کوێربوون و راوەستان و چەقبەستن هیچ دینامیکییەتێک و بزێوى و چالاکیەک بەدووى خۆیەوە نایەنێت، بەم تەرزە روانین و بیرکردنەوەیە مەرگى خۆیان رادەگەیەنن.
جیهان و ڕووناکاییە خەمناکەکان
و: سولەیمان سۆفی ساڵحی
هەڵبەستی عاشقانەی باباچاهی لە کۆمەڵەی هۆنراوەکاندا ناڕاستەقینە نییەو لە هۆنراوەی ناسپاسی دلبەر. هەڵبەستی ئەو جۆرێک یارمەتی خواستنە. بەڵام جار کە ملی بە ڕەخنەکردنی شیعری کەسانی دی لە هۆنراوەکانی خۆی دا دەکا، لە هەموو گەرموگوڕی و کۆکی و هەڵبەستێکی ئەوینداری دادەماڵدرێ، چونکە تایبەتمەندی هۆنراوەی ئەو، نەوعێک هۆنراوەی ناوچەییەو پاڵپشت بە پەیوەندی شارستانیەتەوە.
لە بەرداشی کات دا
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بێگومان هەر دووکی ئەم بۆچوونانە لە سەر "کات" رەخنەی خۆیان لە سەرە، بەڵام ئەم رەخنانە نابێتە هۆی رەچاونەکردنی هەر دوو بۆچوون لانیکەم لە ژیانی رۆژانەدا. مرۆڤ جاری وایە بە دووپاتبوونەوەکان دڵخۆشە و چێژیان لێوەردەگرێ و جاری وایە بە بەجێهێشتنەکان،... جاری وایشە بە ئاوێتەیەک لە هەر دووکیشیان.
رۆمانى "مایا" حەقیقەتی دەرکەوتنى دواین وەهمى پشت حەقیقەت
بەنگین پیرۆت نورى
ئەوەى لەم رۆمانەدا گرنگە باسکردنى ئادەمە. کاتێک خودا دروستى کرد و فووى ژیانى بە کونە لوتیدا کرد، ئادەم بە دروستکراوەکانى خودا سەرسام نەبوو، بۆیە پرسیار ئەوەیە ئایا ئادەم بۆ سەرسام نەبوو؟ ئایا بۆ مرۆڤەکانى دواى خۆى چ بە خۆى چ بە دروستکراوەکان سەرسامە! ئادەم لەبەرئەوەى سەرسام نەبوو پرسیاریشى نەبوو، بەڵام مرۆڤەکانى دوواى ئەو نەک پرسیار دەربارەى خولقێنراو دەکەن، کە ئایا ئادەم بە گەورەىی دروستکرا، یان خودا وا دروستى کرد وەک هەر مرۆڤێک قۆناخەکانى تەمەن ببڕێت؟
شیعرى تام و شیعرى پاریس
د. ئەحمەدى مەلا
شوێنەکان خزن
شەقامەکان تەڕن
دونیا رەش و سپییە
وەک فلیمەکانی گابان
جادەکان چەورن
بە یادەوەری لینجی پەناهەندان
تۆش شۆڕ دەبیتەوە
چەند شیعرێکى شاعیرى ئەڵمانى (باربارا ئێنگلمان)
لە ئەڵمانییەوە: عەبدولغەنى کاکۆ
تامەزرۆیی
بێکۆتا دەڵێیت: زەنگی تەلەفۆنەکەت لێدەدەم
تاماندوودەبم
لەو سەرەکەی تری دونیاوە
بۆخۆم چاڵێک هەڵدەکەنم بۆ ناخی زەوی
لەوێش
هەر تەنها بەخۆم دەگەم....!
"خوێنەری تارمایی" چەکوشی سێبەرشکێن
بەنگین پیرۆت نوری
کە ڕۆمانێکی باش دەخوێنینەوە، "مەبەستم وەرگێڕانی باش و ڕۆمانی باشە"بەخۆشمان نازانین چۆن قوتمان دەدات و چیە وامان لێدەکات لەناویدا بزر دەبین لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین دیوی ناوەوەی کەشف بکەین. دیوی پشتەوەی ھەر ڕۆمانێک بارگاویە بە کۆمەڵێک پەنھان، ھەر ئەمەشە وا لە خوێنەر دەکات بەدوا گرێ کوێرەی پاشخانە ڕۆشنبیریەکەیدا وێڵ بێت.
صفحه415 از439