یادەوەرییەکانی شاعیرێکی نوێخواز
ناڵە حەسەن
هەر کەسێک ڕۆمانی (خانەقای میرزا)ی میران ئەبراهام بخوێنێتەوە و لەنێو گێڕانەوەی یادەوەریەکاندا، بە شێوەیەکی ڕۆشن جەلالی میرزا کەریم لە سێ وێستگەدا دەبینێت، جەلالی میرزا کەریم وەک شاعیرێکی نوێخواز، وەک ئاکتیڤێستێکی سیاسی و کەسایەتییەکی چەپ و سۆشیالیست، وەک میدیاکارێک و ڕۆژنامەنووسێک. جەلالی میرزا کەریم لە ساڵی ١٩٣٥ لە خێزانێکی دیار و خوێندەواری شاری سلێمانی لە دایک دەبێت، باوکی و براکانی بەتایبەت غەفووری برای لە کەسە دیارەکانی ئەو شارەن و وەک کەسانی چەپ و لایەنگر لە خەڵکی هەژار و بەشمەینەت و کرێکاران و کاسبکاران هاوکات، ئەندامی حیزبی شیوعی عێڕاقین.
سەرهـەڵـدانی ئـەدەبی منـداڵان لە ئەمـریـکا
رەزا شوان
یەکـێک لە تایبەتمەنـدییەکانی ئەدەبی نـوێی منـداڵان لە ئەمـریکادا، ئەوەیە کە جـەخـت لەسەر ئـازادی و رێزگرتنی مـرۆڤ و سەربەخـۆیی و هـانی پشتبەخۆبەستین دەکاتەوە. جیـاوازیی لەوەشـدا هـەیە، کە گـرنگی بە سـروشـت و بە داهـێـنان و ئافـرانـدن دەدات. بۆ دەرچـوون لەو شێوە و رێبـازە کلاسیکـییە باو و چەقبەستووانە و بۆ دروستکردنی کۆمیـدی. ئەم شێوازە نوێـیانە، رەنگـدانەوەیان لە ئەدەبی منـداڵان و مێرمندان هەبوو.
گیرودەیی و گەمەی یادەوەریی
هاوڕێ نەهرۆ
لە کوردستانی باشور چ رێکخراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەران یان حزبی شیوعی پشتیان بە فەلسەفەی مارکسی دەبەست وەک فەلسەفەیەکی رەق و تەق، بێ باوەر بە هەر ئایدیایەکی غەیبی، میتافیزیکی، خودایی بەشێوەی میتافوری، کەچی نووسەری ئەمریکی (مارک توین) لە سەدەی نوزدەهەم ١٨٨٥ باسی لایەنی میتافیزیکی دەکا لە کایەی یادەوەریی، مارک توین ناوی لێناوە (تەلگرافی زەینی) باسی تەلەپاتی نێوان دوو یادەوەریی دەکا کە بەشێوەیەک یەکتر کونتروڵ و ئاراستە دەکەن.
کانێ بچووکێ یان ڕۆمانی بووکێ
دڵشاد کاوانی
لە کۆتایى بابەتەکەمان بەوە گەیشتن کە ڕۆمانى کانێ بچووکێ بە هەناسەیەکى ژنانە و دید و بۆچوونى ژنانە نووسراوە و زۆربەى ڕووداوەکانى ناو ڕۆمانەکە هەر بە ئاست و تێگەیشتن و ڕوئیای ژنانەوە دەڕوانێتە چارەسەرى کێشە و گرفت و مەینەتییەکانى کۆمەلگە. ژن زۆرتر ڕۆڵى فریادڕەس دەگێڕێت و پیاوان لاوازتر ئەم دەورەیان پێداراوە و زیاتر پیاوان کراونەتە ئامانج و بەشى سەرەکى گرفت و ئاریشەکانى کۆمەڵگەى کوردییان بەرکەوتووە.
خوێندنەوەیەکی کورتی ڕۆمانی گێژاو، بەرهەمی فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەرسەلان چەلەبی
خاڵێکی نەرێنی ئەو بەرهەمە کە هەیبوو دەگەڕێتەوە بۆ کاراکتەر یان لەتە کاراکتەرەکانی تر، ئەو خاڵە نەرێنییە لە ڕۆمانی کوردیدا بە گشتی زۆرە، ئەویش نەبوونی کەسەکانی تر لە ناو دەقەکەدایە، واتە حوزوورییان نەبوو. هەست و نوست و گوفتاریان تەنیا لە ڕیگەی بگێڕەوە بە خوێنەر دەدرا. کاراکتەری پڕشەنگ دەکرا بە فۆڕمێکی تر لە گێڕانەوە زیندوو حوزووری هەبا و لەوێدا بگێڕەوە تەنیا کامێرایەک بایە بە سەر سەری پڕشەنگەوە. یان خۆیان دوابان. دەکرا زۆرتر لە ژیانی منداڵی پاش مەرگی دایکی بکۆڵدراباوە کە لە ماڵی مامی دەژیا. بەرهەمێکی وەها بە هەوێنێکی لەو چەشنە و قەتڵی دایک و کچێک کە هاوچەرەنووس دەبن دەبوو زۆرتر ڕۆچووبایەتە ناو ئەو دوو کاراکتەرە. دیارە لە کۆتاییدا نووسەر خۆی بڕیار دەدات چیڕۆکەکەی خۆی چۆن بگێڕێتەوە.
گرنگییەکانی ئازادی دەربـڕین بۆ منداڵان
رەزا شوان
هەندێک لە منـداڵان، گـرفـتی بێـتوانایی رادەربـڕین و گوزارشتکردن و نەبوونی ئـازایی ئەدەبییان هەیە. ئەمەش پەیوەنـدی بە ترس و شەرم و گۆشەگیری و دەسەڵات سەپێـنی دایکان و باوکـانیانەوە هـەیە. کە تونـدوتـیژ و تـووڕە و رەقـن لەگەڵـیاندا، سەرکـوێـر و سەرکوت و دەمکوتیان کردوون. بە شێوازی فەرمانکردن وسکت و بیدەنگیان کردوون. بـەری ئـازادی دەربـڕینـیان لـێگـرتـوون. بـە لای ئەمـانـەوە، دەبـێـت منـداڵان لـە رووی گەورەکانـدا، دەمیان دابخەن و قـسەنەکەن، تەنها گـوێبگرن و گـوێـدێری گەورەکان بن. (یـۆنـامات) دەڵـێـت:"تا تەمـەنی سیانـزە ساڵـیم، وامـدەزانی ناوم ـ دەمـت داخـە ـ یە".
یادەوەریی ئەنتەرناسیوناڵیزم لە نێوان ئاین و مارکسیزم دا
هاوڕێ نەهرۆ
ئەگەر ئەم وێنە میتافوری یە لەسەر بنەمای تەوەرو رەهەندی سیاسی وێنا بکەین ئەوە کلاسیزم، یادەوەریی و دەسەڵات و شوناسی ئاینی دەگرێتەوە بەهەر سێ ئاینە ئاسمانیەکان، مودیرنەش تەوژم و تەوەری مارکسیزم دەگرێتەوە بە تێکرای باڵەکانییەوە چ سەرچاوەو مەرجەعی شورەوی یان سەرچاوو مەرجەعی چینی یان ئەو هیڵ و خەتانەی بەناو مارکسیزم کە مەرجەع وسەرچاوەی نەیار دروستی کردوون بەمەبەستی کەم کردنەوە لە شان و شکۆی مارکسیستە ڕاستەقینەکان بە واتایەکی دی بۆ لە بەرچاو خستنی مارکسیزم وەک مۆدێلیکی جیهانی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.
له شاعیری ئهرمهنی (بـارویـر سیـفـاك)ـهوه
و: نهژاد عزیز سورمێ
ئای بەداخەوە
من لاستیك نیم
تا لێكم بكێشییەوە... درێژ ببمەوە. ..
پاشان بهرم بدهی
وەكو خۆم لێبێتەوە
صفحه12 از431