تاسەى خودا
سەباح ڕەنجدەر
لە یەکەم خەڵوەتدام و سەرگەرمى خۆشەویستى خودام / خوداى ناو تەورات/ خوداى ناو ئینجیل/ خوداى ناو قورئان/ تەورات و ئینجیل و قورئان باسى خودایەکم بۆ دەکەن خۆشم بوێ / گەشەى ڕۆح لەدوا خەڵوەتدام و ئەم خۆشویستراوەم بۆ ورد ناکرێتەوە / بولبولێک لەپاڵ گوڵێکدا دڕکى لەژێر پێیەکانى لاداوە / تاسەى خۆى بۆ دەنووسێت و پێى دەڵێت
کلیل
رەسووڵ سوڵتانی
پار لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شەڕ ئێوارەیەک چەک و رەختی لەخۆی دابوو و هاتە بەردەرگا بۆ ماڵاوایی. گوتی: ئەوە رێی هات و نەهاتە. دەڕۆم. ئەگەر هاتمەوە و چاوم پێت کەوتەوە زۆر شت هەیە بۆتی باس دەکەم، ئەگەر نەشهاتمەوە، کلیلی ماڵەکەمم لە فڵانە شوێن داناوە، دەفتەرێکی بەرگ قاوەیی لە ریزی یەکەمی کتێبەکانمدا لە تەنیشت رۆمانەکەی دۆن کیشۆتەوەیە. بیکەوە موو بە موو هەموو شتێکم تێدا نووسیوە. ماچم و کرد و رۆیشت.
چەند شیعری تورکی
وەرگێڕانی: هاوڕێ نەهرۆ
دەرگای شانەکان هەمیشە کراوەیە
تامی هەنگوین لە هەموو جۆرەکان، بەڵام
ئەمساڵ هیچ مێش هەنگێک لەروومەتم بوونی نییە
تەماشای هەڵی لە وەسف نەهاتووی خۆم ئەکەم
رێگای کانی
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئێوارە ئەو دەمە بوو وا هەر چرکەیەک هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو تاریکیی شەو. هەر چرکەیەک لە گەڵ خۆی دونیایەک رەنگی رەشی هەڵگرتبوو. کچەکە ناهومێدی قورسایی گۆزەکە و تاریکیی شەو و قسە سەیروسەمەرەکانی کوڕەکە، پێی هەڵگرت و رۆیشت. کە گەیشتە قوژبنی دیوارەکەی خۆیان، دوو فرمێسکی روون بە گۆنا ئاڵەکانیدا هاتنە خوارەوە.
دوانامەی براتیگان، سەدای گیانە بزربووەکان
سۆران محهمهد
چەند خۆشە بە دڵشکاوی ماڵئاوایی نەکەین، دنیا زوویرەکان ئاشتبکەینەوە، ئەوسا هەمیشە یادەوەریەکان هیوایەکمان بەبەردا دەهێننەوە، ئاسوودەییەکمان پێ دەبەخشن، وەك ئەوەی بەشێك لە گیانمان لەو جێیانە جێهێلابێت بۆ موتابەعەی گۆڕانکاریەکان تیایاندا، پرسینی هەواڵی ئەزیزان و جۆرێک لە ژیان لەگەڵیاندا.
وا خەریکە دڵم دەکوژم
سەباح ڕەنجدەر
زەوى لەبەر لاوازى هەموو پەراسووى دەژمێردرێن / ئاڵاى شەکاوە نە بەرە نە سێبەرە / کراس گومانى مارە / ساڵى جارێک هەموو گومانەکانى فڕێ دەدات / گومان فڕێدان / نانێکى گەرم و بۆنخۆشە / تەنوورى ناخ / گوێى لە ئاواز و ئازارى دار ڕاگرتووە و برژاندوویەتى / ڕاهاتووم سەرنجم لەو شەقامانەدا ورد بکەمەوە / ڕوخسارە بێ گومانەکان پێیدا تێدەپەڕن / لەسەر نووکى پەنجەکانت دێیت / لەپشتەوە چاوم دەگریت و مژدەیەکى لەپڕیت / تێناپەڕیت و لەگەڵمدا دەمێنیتەوە و دەبینە سڵاوى خودا
خوێن
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
دەرەوە زستان بوو. دنکە بەفرەکان بە بەر دەم دارچراکاندا سەماکەرانە دەکەوتنە خوارەوە، تا شار وەک فەرشێک داپۆشن. کاتێک گەیشتە مەیخانەکە، بۆنێک بە لوتیدا هات، بۆنێک وەک زلەیەک کە لە روومەت دەدرێ. داوای لە هەندێ لە پۆلیسەکان کرد هەوایەکی ژوورەکە بدەن. دەرگا و پەنجەرەکان کرانەوە. دە خولەکی دوواتر، دەستی کرد بە پشکنینی شوێنەکە. کاتێک چووە ژوورەوە، بینی تەرمەکە لە سەر زەوی کەوتووە.
ئەدەبیات، موکریانیزم و ڕەخنەی ئیمانێنت
محەمەد محەمەدمرادی
فاتێح سەعیدی هەوڵی داوە لە هەمان مێتۆدی کۆمەڵناسیی ئەدەبیات کەڵک وەرگرێت کە دەکەوێتە ناو گشتیەتی مارکسیزمەوە، بەڵام لام وایە لەگەڵ بیروباوەڕی خۆیدا بڕێک ناکۆکە و لە هەنگاوی یەکەمدا تووشی دوولەتبووێتی و تەنانەت نامۆییشی دەکات. ئەم بابەتە قابیلی گشتاندنە بەو دەگمەن ناسیۆنالیستانەی دیکەیش کە دڵیان لای هونەر و ئەدەب و ڕەخنەیە، چونکە ناسیۆنالیزم لەخۆیدا بەشێوەی ئیمانێنت نە لەناو هونەردا جێگای دەبێتەوە و نە ئەساسەن هونەر لەناو ناسیۆنالیزمدا جێگای دەبێتەوە.
صفحه387 از431