شا رامسینیتوس و دزێک
لە ئینگلیزییەوە: موحەممەدئەمین مەجیدیان
جاڕی لێخۆشبوون لە دزە درا و بەڵێنی پاداشتێکی زۆریشی پێدرا، ئەگەر بێتوو خۆی بناسێنێ. دزەکە فەرمانی شای قبووڵ کرد و ئازایانە هاتە لای شا؛ ئەوسا، رامسینیتووس، وەک زیرەکترین مرۆڤ زۆری رێز لێگرت، کچەکەی خۆی لێ مارە کرد و گوتی: "میسرییەکان لە هەموو خەڵکی دنیا زیرەکترن و ئەم پیاوەش لە هەموو میسرییەکان زیرەکترە."
نامەیەکی کراوە بۆ سەباح ڕەنجدەر
عەبدوللا سەڕاج
کاکە ڕەنجدەر! ئەفراندنی ڕۆمان، نە کرداری وەڵامدانەوەی پرسیارەکانە، نە دۆزینەوی چارەسەری دیاردەکانە، بەڵکو ھەڵمەتبردنە ڕووە و چەمکی جوانی. دەستگیرکردنی مەعریفەت (ھۆشەکی نەک غەیبی)، ئەوجا ورووژاندنی پرسیار لەھۆشی خوێنەردا، چونکە دۆزینەوەی چارەسەری ئاستەنگ و نالەبارییەکان، وەڵامدانەوەی پرسیارە ڕیشەییەکان کەوتووەتە گەردنی. کۆمەڵناس، فەیلەسووف، ئابووریزان، مێژوونووسان.
ناوی تۆ له سهر دڵم، تاتۆ دهكهم
گۆران رهئوف، ئهڵوهن حسهینی
ناوی تۆ دهگهڕێنمهوه ئاماری مێژوو
تا سهدهی ئادهم
ناوی تۆ، لهگهڵ دیزاینی گشت كتێبهكاندا،
ههمووجارێك دادهڕێژمهوه
ناوی تۆ، له پهراوێزی ههموو ئهفسانهكاندا نوێ دهكهمهوه
لە نێوان وەهمی ئایدیالیستی و راستی رەهاو گومان دا
هاوڕێ نەهرۆ
دەتوانم بڵێم لەم قوناغە ئێمە شاهیدی شورشی فەرەهەنگی و تەکنۆلۆژیین و دونیا بوەتە گوندێکی بچکوڵانە لە رووی کومونیکەیشن و ماس میدیاوە، ئەم قوناغە هاوتای گومانی میتافیزیکی یە، گومان لە رابردوو، گومان لە میژوو، گومان لە فەلسەفە،... هومانیستەکانی نەرویج لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن دەبێ بەشێوەیەکی رێژەیی سەیری زانست بکەین.
ژیان بەردەوامە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رێک لە سەر بانیژێکە بوو پێم گوتن. لە گوندی ناو دۆڵەکە. ئێوارە بوو. بەم خۆمدا کێشا، گۆنای خۆم رنی. گوتم بڕیاری گەنجیەتی بڕیار نیە، هەوای سەرە. گوتم گوناحی تەپ و تۆزی ناو کۆڵان و ئەو بنجۆیە بوو وا قەت تاقە قڕان چییە تێیاندا نەدۆزیەوە. بە باوکیانم گوت لە جیاتی دەمنەکەی بن پشتوێنی، کەمێک زیاتر ئاگای لە کوڕەکان بێت. نەمزانی دووکەڵەکان بە چاوی خۆماندا دەچنەوە،... نەمزانی.
ڕووداو و سەرچاوەی سرووشی شیعری
حەکیم مەلا ساڵح
لەم بەرھەمانەدا ھەست دەکرێت، کە شاعیر چاوی سانسۆری لەسەر چۆنیەتی نووسینی خۆی ڕاگرتووە، بۆیە پەنا دەباتە بەر وشە و دەستەواژەگەلێک، کە پڕ لە واتا و دەلالاتی خۆیانن. سانسۆر مەرج نییە چاوی دەستەڵاتداری زۆردار بێت، شاعیر دەتوانێت خۆیشی سانسۆر لەسەر خۆی دابنێت. واتە دەبێت ئاگای لە خۆی بێت، چۆن دەست بۆ وشە و رستە دەبات و شیعری پێ دروست دەکات
سیاسەت (٤)
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
لە کۆمەڵگایەکی لەم چەشنەدا گروپی جۆربەجۆر هەنە کە بیروباوەڕی جۆراوجۆریان لە سەر کێشە دیاریکراوەکان هەیە، ئەوەی کە دەوڵەت لە چ بوارێکی دیاریکراودا دەبێ وزەی خۆی تەرخان بکا، بۆ وێنە ئەوەی ماڵیاتەکان لە فۆڕمی یارمەتیدا بدرێتە جوتیاران، یاخود نا، بدرێتە بەشی تەندروستی. لە نێوان ئەم گروپانەدا بیروڕای یەکجار جیاواز هەیە.
دوو کورتە چیرۆک
خەبات رەسووڵی
دوایین دیمەنیك کە لە تۆم لە یادە قامکت خستبووە نێو دمتەوە و دەتمژی. بیست و پێنج ساڵە ئەو وێنەیە لە پێش چاومە. لە پاش ئەوەی باوکت تەڵاقی دام و مێردم بە حاجی کرد،خوا سێ منداڵی دیکەی دامێ، بەڵام هیچیان جێی تۆیان پڕ نەکردەوە. حاجی قەت نەیهێشت بتبینم. پاش بیست و پێنج ساڵیش کە زانی تۆ دێی کوتی دەچم بۆ سەفەر.
صفحه394 از444