main-top
نه ژاد عزیز سورمێ
سەرنووسەری (زەمان) لە تافی لاویدا بیستبووی لەسەر ئەوەی لە خەودا بە کوردی قسەی کردووەلەلایەن دادگای دادپەروەرەوە قبوڵ نەکراوە.
فەڕۆخ نێعمەتپوور
با پێت بڵێم، خۆشەویستی بەشێکی لەگەڵ تۆ مرد و بەرەو ئاسمان کشا و بەشەکەی تری لە هەندێ کلیسادا بەجێماوە. ئەرێ،... هەندێ کلیسا و بەس. ئەو قەشانەی کە لە خەڵوەتی خۆیاندا پێیان وایە ئەوان مەسیحیی راستەقینەن! وادیارە نازانی کە دینەکەی تۆ بە زەبری شمشێری ئەوانەی تۆیان کوشت دونیای گرتەوە، نەک بە خۆشەویستییەکەی تۆ.
رەسوڵ سەفەریانی
... ناکرێت لە پر و خێرا چاوەڕوان بکەین کە دەس لە هەمووی بەردەن و بێنەوە لای باوكێک کە هێشتا لە دونیای خۆیدایە و لە ژیانی خوو پێگرتوی مناڵەکان ناگات، ئەوانیش بە ئاسانی لە تۆ ناگەن. هەر وەک خۆت دەڵێیت تەنانەت لە زبانیشا لەیەک دورکەوتونەتەوە. ئەمە ماوەی دەوێت و دەخایەنێت. بەداخەوە ئەمە ژیانە و ژیان وایە!
سازدانی وشە
شیعر هەموو كات وەك هەتوانێكە بوو ئازارەكانی ژیان ساڕێژی برینەكانی ئەم دنیایەیە كە بە هۆی مرۆڤ هەموو ژیان گیرودەی دەبێ، ئەڵبەت هەتوانی دڵی ئەو كەسەیە كە باسی ئەو دەردانە دەكات. بە گشتی شیعر لە هەر قۆناغی زەمانیدا تازەگەری هەبووە، واتە ئەو شاعیرە لە خەڵكی خۆی پێشڕەوتر بووە.قادر نیکپوور
قەساب دەلێ: بە چاوان خوشکە خاتون. ئەگەر لەبەر حورمەتی تۆ نەبێت کێ قەرز بەو دەدا. دووکانی خۆتە، تۆ رێزی تایبەتیت لای هەموومان هەیە. پوور خاتون بی ئەوەی لەخۆ بایی بێت دیسان سوپاسی دەکات. زۆر بە هێمنی لە دووکان دەچتە دەر.
مەهدی خالید خەمبار
ئەوەی لە مێژو نە ڕوی دابوو نە بە گوێماندا چپابوو، ئەوەی لە ئاڤێستا و تەورات و ئینجیلا و زەبور و قورئانا نەنوسرابوو، لێرە بە ئێمەیان نووسی. خۆ ڕۆژی حەشریش بۆ هەمو مرۆڤەکانە نەک میلەتێ... ئەوەی لەم حەشرەیا بینیمان، ئەوەی دەنگی زێڕە و گریان و فیزاحی دەهات، ئەوەی ناسیم، ئەوەی بینیم.صفحه348 از450