وریا وه‌لی
وێڕای ئه‌وه‌ی سێ ده‌نگی جیاواز له ناو رۆمانه‌کدا ده‌بیسترێت (که‌سی دووه‌می تاک، که‌سی یه‌که‌می تاك، مه‌نه‌لۆژی ناوه‌کی)، به‌ڵام هه‌ستێکی به‌هێزم بۆ دروست بوو به‌وه‌ی شێوازێکی ده‌گمه‌نی ته‌کنکی (فلاش باك) له‌و رۆمانه‌دا به‌کارهاتووه، ته‌نانه‌ت خوێنه‌ر گه‌ر زۆر وریا نه‌بێت ئه‌وا زه‌مه‌نه‌کانی لێ تێك ده‌چێت، چونکه بازدانێکی سه‌یرو تێکه‌ڵکردنێکی هونه‌ری ناوازه‌ی تیا ده‌بینرێت له شوێن و کات و رووداوه‌کاندا.
سەباح ڕەنجدەر
نووسین ژینگەیەکی جوان و ئارامە بۆ ژیان و ئەشق، ئەشقیش باشترین بارودۆخی مرۆڤە بۆ نووسین. ئەشق سەرچاوەی بوونی دەروونییە. بەملا و ئەولا نایەتەدی، بەڵکو دەبێت شاعیر لەم دۆخی بوونی دەروونییەدا بژێت و بتوێتەوە و خۆی دابڕێژێتەوە و ببێتەوە دڵۆپە و بێتەوە ناو سەرچاوەی خوداناسین و خۆناسین و دەروونڕۆشنییەوە.
عباس مرادیان
نئولیبرالها صدها میلیون دلار خرج کردند و البته آنرا با هوشمندی هزینه کرده وکاری کردند که نئولیبرالیسم به عنوان شرایط طبیعی (آرمانی) بشر بنظر بیاید و چنین شد که نئولیبرالیسم از فرقه ای کوچک، گمنام و غیرمحبوب که نفوذی هم نداشت به صورت مذهب جهان اکنون ما درآمد. مذهبی که امروزه موسسات قانون گذار خود و از همه مهمتر دوزخ و بهشت خویش را برای مخالفان و موافقانش ایجاد کرده است.
گۆران ڕەئوف
گۆرانییەک لە نێو گوێچکەکانمدا دەنگدەداتەوە،
باسی پایز دەکات
وەک ئەوەوایە باسی ڕۆحی من بکات!
ڕۆحێکی بریندار،
کە سەردەمانێکی کۆن، زۆر کۆن،
نەیزەکێک دەدات لە قوڵترین جێگای،
مەبەستم ڕۆحمە!
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دراکولا لە مانەوە و لە گەشتی ناو ئەورووپا ماندوو ببوو. بە سەدان ساڵ لەوێ ژیان بەسەربردن وەڕەزی کردبوو. لەو کاتەوە کۆشکە ترسناکەکەی خۆی لە وڵاتی رۆمانیا بە جێ هێشتبوو و بە هەموو وڵاتانی ئەورووپادا گەڕابوو و خوێنی هەزاران و دەیان هەزاری مرۆڤی لە گەردنەوە مژیبوو، ئیتر لە خوێنی ئەورووپی بێزارببوو. دەیگوت "خوێنی ئەورووپی ساردترە لە سارد
پێشه‌وا كاكه‌یی
ڕێواس چه‌ند ناسك بوو،
داته به‌ر بیوری دانه‌كانت.
گیا خۆی سه‌مای ده‌كرد،
شێلاته‌وه به پێیه‌كانت.
كه‌نگر چه‌ند به فه‌قیری ڕووابوو،
له بن تاشه‌به‌ردێكه‌وه سه‌ری ده‌رهێنابوو.
گڕگاز و سێوه بن عه‌رزه
له داخی په‌تاته خۆیان مه‌ڵاس دابوو.
هاورێ نەهرۆ
بۆیە لێرەدا پێم وایە جگە لە شوناسی خێڵی بایلوجی و شوناسی چینایەتی، شوناسەکانی دیکەی ئاینی و نەتەوایەتی شوناسی ئیفترازی و وەهمیین، هەر یەکەیان بە پێ قوناغێکی میژووی هاتۆتە کایەوەو نوێنەرەکانیان ئیشیان لەسەر یادەوەری تاک و دواتر کۆ کردووە، پارتەکانیش بۆ نموونە لە کوردستانی خۆمان سێ ئاراستەیان هەیە، ئاینی و نەتەوایەتی و چینایەتی.
خەمگین بۆڵی
من ددانی پیادەنێم، لە سەرەتای شیعرنووسیندا زۆر شیعرم خۆشدەویست و ھەمیشە بەدوای رێباز و رێچکەی شاعیرانەوە بووم، حەزمدەکرد بزانم ئەوان چین؟ بەڵام کە تەمەنم لەناو شیعردا ھەڵکشا و خوێندمەوە و بیرم کردەوە، زانیم ئەو رێچکە و رێبازانە شیاوی ئەو خۆشەویستییە نین کە شاعیر تا ئاستی پیرۆزی سەیریان دەکات. ئەو خۆشەویستییە بووە زادەی ترس.
صفحه410 از443