هاشم عەلی وەیسی
دیل و بەندی سیاقیری پرچەکانتە / شاهۆ بەژنی سەرسام کەری / لار و لەنجەی وردە شاخی مەمکەکانتە / بمتوێنەوە /بە سەر بەژنتا / بەفری لوتکەی دوندەکانتم /باڵاپۆشی جڵەوکێشی حەز و خولیای / مەستە چاوی رۆندک رێژی روتی روتم.
ئارام سدیق
رهنجدهر لهو شاعیره گهمهكهرانهیه كه بهردهوام یاری به وشهكان و فۆرمهكان و دونیابینییهكان دهكات. ئهو له سهرهتای ئهزموونی شیعرییهوه ههرگیز له خاڵێكدا نهوهستاوه و بهردهوام ههوڵی دۆزینهوهی رێگهی دیكه و زمانی دیكهی گوزارشتی داوه. ئهمه بهو مانایه نییه كه رهنجدهر لهسهر ستایلێك بهردهوامی نهبووه. بهڵكو ئهمه بهو مانایهیه، كه رهنجدهر لهو شاعیرانهیه بهردهوام رۆحێكی گهڕیدهئاسای ههیه بۆ گهڕان بهدوای وشه و گوزارشتی نوێدا.
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە بیری ئەوەیدا داخۆ خوێنی تراو چەندە زانست لەخۆدەگرێ، باڵەکانی وەک داڵ کردەوە و خۆی بە ئاسمانی سەر کۆڵانێکدا کرد. ئەو کە هەمیشە رقی لە شیعرگوتن بوو و شاعیرانی بەو هەوەسبازانە دەشوبهاند کە نە بە کەیفی خۆیان ژنیان دەست دەکەوت و نە دەیانتوانی بە جوانی دەستپەڕبکەن، حەزی نووسینی شیعرێک رووی تێکرد.
رزگارلوتفی
لای کەسێک گەر بە درێژایی تەمەنی، شوێنێک ناوەند بووبێ و ئەوێی دی پەڕاوێز، ئەستەمە بتوانێت لە ئانێکدا جێ گۆڕکێیان پێ بکات و جۆرێکی تر بڕوانێت. قەڵا، پارکە گچکەکەی ئێستای قەڵا، لە زەینمدا، نەقشی هەمان ناوەند دەگێڕێ و شاریش، بە هەموو نەگریسیەکانیەوە رۆڵی پەڕاوێز. بۆیە تا دەگەینە بیستی رەشەمە، ئەوەی لە هەموو شتێکی دیکە زەینم هەڵاوگیر دەکا جووڵان بەرە و هەمان شوێنە.
سەباح ڕەنجدەر
چیا سینگی چل حۆرییە و زەماوەند ڕادەگرین / تەرمی نوێژ بۆ نەکراوی مەسیحی بچکۆلە / لەبەر خۆر دادەنێین / تیشک لەناوی پشوودەدا و خۆی تێدا بەھێز دەکات / وزە دەداتە باڵی باڵندە و درەخت و گژوگیا / وزەی باڵی باڵندە / فەنگ و ئەسپی سواران دەلاوێنێتەوە/
هاوڕێ نەهرۆ
گوتاری پوپولیستی رەگی لە نێو میژوودا هەیە چ لە لایەن گریکەکان یان لەلایەن رۆمانەکان، لێرەدا مەبەستی بابەتەکەی ئێمە ئەوەیە کە بۆ چی لە کوردستان دا تێکرای حزبەکان بەرەو شوناسی پوپولیستی هەنگاو هەڵدەهێنن لە کاتێکدا مێژووی حزبە سیاسیەکان لە وڵاتێکی وەکو ئەمریکاو بریتانیا و نەرویج لەسەر بناغەیەکی چینایەتی دامەزراوە؟
پێشەوا کاکەیی
شێتەكان نوورانین.
پرچێكی درێژی قرژن و
ڕیشێكی تۆزاوییان هەیە.
كە تۆزیان
لەسەر بەرگی كتێبی قورئانی نێو مزگەوتەكان دەچن!
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دراکولا بۆ شوێنێک سەفەری کردبوو کە حەزی بە سەفەرنەبوو. شوێنێک کە لە سەفەردەترسا و پێی وابوو گەر دووربکەوێتەوە هەموو شتێک ئیتر لە مانا بەتاڵ دەبێتەوە. بێ هۆ نەبوو دەستکەوتنی نێچیر ئەوەندە دژواربوو بۆی. ئەوانەی لە ماڵەوە زۆر دەمێننەوە، تەنانەت تامی خوێنیشیان ناخۆش دەبێ! خوێنیان تام و بۆنی ژەنگ دەگرێ. وەها هەڵێنجی پێدەدەی. ئەو، لە دوورەوە هەست بەو بۆنە دەکا. بۆنێکی بێ باران.
صفحه413 از449